ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦ و ٥ ده‌هۆمی ریشتێر، ویلایەتی “ئایداهۆ” له ڕۆژئاوای ئەمریکای له‌رزاندووه و هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ ڕاپۆرتێک سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئاژانسی زەویناسی ئەمریكا ڕایگەیاندووە: ناوه‌ندی بومەلەرزەکە ناوچەیەکی شاخاوی دووردەستی باکوری ڕۆژهەڵاتی پایتەختی ویلایەتەکە بووە و به‌وته‌ی دانیشتووانی ئه‌م ناوچه‌یه، ئەم بومەلەرزەیەی لە سەرتاسەری ویلایەتەکە هەستیپێکراوە و بۆ ماوه‌ی ٢٠ تا ٣٠ سانییه هه‌روا به‌رده‌وام بووه.