كرێكارانی شیركه‌تی به‌رهه‌مهێنانی “دیرگوداز”ی ئێران هه‌ڵكه‌وتوو له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی گۆناباد له ئۆستانی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، بوو دووهه‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تیی به ئیدامهكار و مه‌ترسی تووشبونیان به ویرووسی كۆرۆنا، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، به سه‌رنج دان به‌وه‌یكه پێش‌گرتن به بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا پێوه‌ندی به ڕه‌چاوكردنی رێنوێنییه بێهداشتییه‌كان له لایه‌ن سه‌رجه‌م كه‌سه‌كانه‌وه هه‌یه و له‌م دواییانه‌دا له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ته‌رحێك په‌سه‌ند كرا له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ته‌عتیل كردنی كارگه و كارخانه‌كان، به‌ڵام شیركه‌تی دیرگوداز هه‌روا به ته‌واو تواناوه درێژه‌ی به چالاكییه‌كانی ده‌دا.