ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی خاكه‌لێوه، كرێكارانی شیركه‌تی مه‌پنا بۆ دووهه‌مین جار له ماوه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه‌دا له ناڕه‌زایه‌تیی به سه‌رنج نه‌دانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شیركه‌ت به ته‌ندرووستی كرێكاران و ئیدامه‌كاری له وزه‌خانه‌ی په‌ره‌ند، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شیركه‌تی مه‌پنا به مه‌به‌ستی خستنه‌وه‌گڕی فازه نوێییه‌كانی وزه‌خانه‌ی په‌ره‌ند له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌دا، خوازیاری به‌رده‌وامی چالاكییه‌كانی ئه‌م شیركه‌ته‌یه. كرێكارانی ناڕازیی ڕاشیانگه‌یاندووه، له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا ئیدامه كاری كرێكاران زۆر هه‌ستیاره، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ئاست ئه‌م ته‌وه‌ره كه‌مته‌رخه‌مه و هیچ سه‌رنجێك به ئه‌منییه‌تی گیانی كرێكاران نادا و ناچاری كردوون كه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. هاوكات ڕاشیانگه‌یاندووه كه ناوبراو پێیان ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، له‌سه‌ر كار ده‌ر ده‌كرێن.