به پێی لێدوانه‌كانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم، هه‌تا ئێستا ٣ هه‌زار و ١١٧ كه‌س به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌لكۆلی سه‌نعه‌تی مه‌سمووم بوون و له‌و ژماره‌یه، ته‌نیا هه‌زار و ٦٦ كه‌س له نه‌خۆشخانه‌كان به‌سته‌ری كراون.
به‌وته‌ی ئه‌م كارگێڕه‌ی ڕژیم، ٦٢ كه‌س به‌هۆی خوارنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌شرووبه كوێربوون و ٢٨٤ كه‌سیش پێویستیان به دیالیزه كردنه. هه‌روه‌ها ٣٢٠ كه‌س به‌هۆی ئه‌م ئهلكۆله گیانیان له‌ده‌ستداوه. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئۆستانی خوزستان یه‌كه‌م ئۆستان بوو كه خه‌ڵك به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌م مه‌شرووبه تووشی مه‌سموومییه‌ت ببوون. شایانی باسه، هه‌تا ئێستا ٦٤ كه‌س به‌م هۆیه‌وه له ئۆستانی خوزستان گیانیان له‌ده‌ستداوه. به‌وته‌ی سه‌رۆكی ئۆرژانسی فارس، ٧٩ كه‌س به‌م مه‌شرووبه له ئۆستانی فارس تووشی مه‌سموومییه‌ت بوون و له‌ئه‌نجامیدا گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها له شاری تارانیش له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ٥ كه‌س به‌هۆی ئه‌م ئهلكۆله سهنعتییه گیانیان له‌ده‌ستداوه. پێویسته ئاماژه بكرێ كه له شاره‌كانی، ئه‌لبۆرز، تۆربه‌ت جام، نیشابوور، ته‌ورێز، بنا‌و، یه‌زد و ئه‌رده‌بیل و هه‌روه‌ها چه‌ندین شاری دیكه‌ی ئێران، چه‌ندین حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی ئه‌م مه‌شرووبه تۆمار كراون.