بەپێی دواین ئامارەکان ژمارەى توشبووان بە کۆرۆنا لە سەرتاسەرى جیهان بۆ ٧٨٥ هەزار و ٨٠٧ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و له‌و ژماره‌یه ٣٧ هەزار و ٨٢٦ کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٦٥ هەزار و ٦٥٩ کەسیش چاکبوونەتەوە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ژمارەى توشبووان بە ویرووسی کۆرۆناى نوێ لە ئیتالیا تا كاتژمێر ٩ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی خاكه‌لێوه بۆ ١١٠ هەزار و ٧٣٩ کەس بەرزبووەته‌وه. بەڕێوەبەرى بەرگريى شارستانى رۆم لە کۆنفڕانسێکى رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەکردووە، ٨١٢ توشبووى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و هەزار و ٥٩٠ توشبووش چاکبوونەتەوە. باسی لەوەشکردووە، کۆی گشتى ژمارەى گیانلەدەستدانەکان لە ئیتالیا گەیشتووەتە ١١ هەزار و ٥٩١ کەس و ١٤ هەزار و ٦٢٠ كەسیش لەم ویرووسه چاكبوونەتەوە. هاوكات ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له وڵاتی ئیسپانیا، ٨٧ هه‌زار و ٩٥٦ كه‌س به‌م ویرووسه گیرۆده بوون و كه له‌م ژماره‌یه ٧ هه‌زار و ٧١٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. لە ئەمریکاش ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە ١٦٤ هەزار و ٢٦٦ کەس و لەو ژمارەیە سێ هەزار و ١٧٠ کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه.