به پێی ڕاپۆرته‌كان، ١١ كرێكاری به‌شی نیگهبانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوونی پارس جه‌م له شارستانی جه‌م له ئۆستانی بووشێهر، به‌هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حقووقه‌كانیان، له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، شیركه‌تی په‌یمانی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بوونی نه‌وت و گاز له ناوچه‌ی پارس جه‌م، له هه‌وڵێكدا هه‌ستان به ده‌ركردنی ١١ كرێكاری ئه‌م واحیدانه به‌هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حقووقه‌كانیان. شایانی باسه، په‌یگیری به‌رده‌وامی كرێكارانی ده‌ركراو له ماوه‌ی ١٠ ڕۆژی ڕابردوو بۆ ناوه‌نده‌كانی پێوه‌ندیدار، هه‌تا ئێستا هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نه‌بووه.