ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی ٥ و ٧ ده‌هۆمی ڕیشتێری له خووزستان لانیكه‌م هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستداوه و به‌ده‌یان هاووڵاتیی دیكه‌ش برینداربوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوەندی بوومه‌له‌رزه‌كه لە شاری مەسجد سولەیمان لە ئۆستانی خووزستان رویداوە و هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، لانیكه‌م هاووڵاتییه‌ك گیانی لەدەستداوە و ١٠٤ هاووڵاتیی دیكه‌ش برینداربون و زیانی زۆری بە بینا و باڵەخانەکان گەیاندووە. شایانی باسه ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه له قووڵایی ١٧ كیلۆمیتریی زه‌وی ڕوویداوه و له شاره‌كانی ئیلام و كرمانشانیش هه‌ستی پێكراوه.