کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

قوربانی بوونی ٢٤ كه‌س به‌هۆی هێرشی تاڵبان له‌ ئه‌فغانستان

شمار قربانیان حمله طالبان در شمال‌شرقی افغانستان1

شمار قربانیان حمله طالبان در شمال‌شرقی افغانستان1

كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منییه‌تی ویلایه‌تی ته‌خار له‌ باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی هێرشی گرووپی ئیسلامیی تاڵبان بۆ سه‌ر وێلسوالی “خواجه‌ غار”، لانیكه‌م ٢٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و برینداربوون.

وته‌بێژی پۆلیسی “خواجه‌ غار” ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١١ی خاكه‌لێوه‌ له‌مباره‌وه‌ ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی تاڵبان كاتژمێر ١٠ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵی سه‌رپه‌ره‌ستی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پۆلیسی خواجه‌ غار و له‌ ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه‌، لانیكه‌م ١٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٦ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌هه‌تا ئێستا تاڵبان سه‌باره‌ت به‌م هێرشه‌ هیچ لێدوانێكی ده‌رنه‌بڕیوه‌.‌