ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه نرخی نەوت بۆ جارێکی دیکە زیاتر لە ٦ له‌سه‌د بەهاکەی لەدەستدایەوە و دابەزیوه بۆ ٢٣ دۆلار.
ئاژانسی بلۆمبێرگ ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی خاكه‌لێوه بڵاویكرده‌وه، نەوتی خاوی برێنت زیاتر لە ٦ له‌سه‌د بەهاکەی لەدەستداوە و نرخی هه‌ر بۆشكه‌یه‌كی گەیشتوەتە ٢٣ دۆلار و ٣٨ سێنت. هاوکات نەوتی خاوی تێگزاسیش به ڕێژه‌ی ٤ له‌سه‌د بەهاکەی لەدەستداوە نرخی هه‌ر بۆشكه‌یه‌كی بۆ ٢٠ دۆلار و ٧٧ سێنت دابەزیوە. بەپێی ڕاپۆرتی ئه‌م ئاژانسە، تەشەنەسەندنی زیاتری ویرووسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان و زیادبونی ژمارەی هەڵگرانی ئه‌م ویرووسه بۆ زیاتر لە ٧٠٠ هەزار کەس، بووەتە هۆی کەمبونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو و چاوەڕوان دەکرێت نرخەکەی زیاتریش دابەزێت.