ڕۆژی شه‌ممه ٩ی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندانی ئیداره‌تی ئۆستانی مه‌ركه‌زی له ناڕه‌زایه‌تیی به درێژه‌ی كاریان سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كارمه‌ندانی ئیداره‌كانی ئۆستانی مه‌ركه‌زی له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه، سه‌ره‌ڕای تووشبونی چه‌ندین كه‌س له هاوكاره‌كانیان به‌م ویرووسه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ ڕێكارێكی پێویست سه‌باره‌ت به ته‌عتیل كردنی ئیداره‌كانی نه‌گیراوه‌ته به‌ر. ناڕازییان هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه، به‌ڕێوه‌به‌ران ده‌بێ سه‌رجه‌م ئیداره‌كان تا ڕێكه‌وتی ٢٢ی خاكه‌لێوه هه‌ر وه‌ك مه‌دره‌سه و زانكۆكان ته‌عتیل كه‌ن و به ئیداره‌كان ڕابگه‌یه‌نن له‌ڕێگه‌ی دووره‌وه كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.