ده‌وڵه‌تی ئیتالیا رایگەیاندووه، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩١٩ کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و ڕاشیگه‌یاندووه: کۆی گشتی ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، گه‌یشتووه‌ته نۆ هەزار و ١٣٤ کەس.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، زیاتر لە ٥٠٠ کەس لەو کەسانەی لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا گیانیان لەدەستداوە، دەگەڕێتەوە بۆ لۆمباردی کە شوێنی سەرەکی بڵاوبوونەوەی ئه‌م ویرووسه‌یه لە ئیتالیا. هاوكات ئاماژه به‌وه كراوه كه لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، پێنج هەزار و ٩٠٩ کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون و بەوەش، کۆی گشتی توشبووان بۆ ٨٦ هەزار و ٤٩٨ کەس بەرزبووه‌ته‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به پێی ئاماری زانكۆی “جان هاپكینز” له پێته‌ختی ئه‌مریكا، ژماره‌ی تووشبوان به ویرووسی كۆڤیدی ١٩ له‌م وڵاته، گه‌یشتووه‌ته ١٠٠ هه‌زار و ٧١٧ و له‌و ژماره‌یه‌ش، هه‌تا ئێستا هه‌زار و ٥٤٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.