ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن له دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ئاڵۆزی له زیندانی ناوه‌ندی ته‌ورێز كه‌وتووه‌ته‌وه و تا كاتژمێر ١٩ و ٤٥ ده‌قیقه‌ی شه‌و هه‌روا به‌رده‌وام بووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی خاكه‌لێوه، ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوانی به‌ندی ٩ی ئه‌م زیندانه له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی و پێشگیرانه له تووشبون به كۆرۆنا له ناو زیندانه‌كان و هه‌روه‌ها پێنه‌دانی مه‌ره‌خه‌سی به به‌ندكراوان، ئێعتڕازیان ده‌ربڕی. شایانی باسه، به‌دوای دخاله‌تی هێزه‌كانی ئه‌منییه‌تی زیندان و تێكهه‌ڵچوون له‌نێوانیان، به‌ندكراوێك گیانی له‌ده‌ستداوه و چه‌ندین كه‌سیش برینداربوون. هاوكات ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه‌كانی گاردی ویژه‌ی ئۆستان له به‌رامبه‌ر ده‌رگای ئه‌سڵی و حه‌ساری ناو زیندان جێگیر كراون و فه‌زای ئه‌م زیندانه به‌توندی ئه‌منییه‌تی كراوه و له‌ژێر چاودێری هێزه‌كانی گاردی ویژه‌دایه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا و تووشبونی چه‌ند كه‌س له به‌ندكراوان له زیندانی ته‌ورێز به‌م ویرووسه، بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی به‌ندكراوان و بنه‌ماڵه‌كانیان. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه داواكاری به‌ندكراوان بۆ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی تا كۆتایی ئه‌م قه‌یرانه له‌گه‌ڵ دژایه‌تی كاربه‌ده‌ستانی زیندان و ناوه‌نده‌كانی قه‌زایی به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه.