“ئه‌میرحسێن میرخه‌لیلی” له لایه‌نگرانی “حه‌ڵقه‌ی عێرفان” به‌تۆمه‌تی “هه‌وڵدان له‌دژی ئه‌منییه‌تی میللی”، “چالاكی ته‌بلیغی له‌دژی نیزام”، “تێكدانی بیروڕای گشتی” و “بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ له فه‌زای مه‌جازی”، له لایه‌ن دادگای ڕژیم له شاری تاران به ١٣ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “ئه‌میرحسێن میرخه‌لیلی” له ڕێكه‌وتی ٢١ی خه‌رمانانی ساڵی ٩٦ له لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسداران له ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو ڕێكه‌وتی ١ی سه‌رماوه‌زی هه‌مان ساڵ به قه‌راری وه‌سیقه‌ی ١٠٠ ملیۆن تمه‌نی و تا كۆتایی قۆناغه‌كانی پێڕاگه‌یشتن به په‌روه‌نده‌كه‌ی له زیندان ئازاد كرابوو. شایانی باسه، دادوه‌ری په‌روه‌نده‌كه، ڕێكه‌وتی ١٠ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ٩٨ به زیادكردنی قه‌راری وه‌سیقه‌ی ناوبراو بۆ ٢ میلیارد تمه‌ن، بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ده‌ركردووه.