ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی خاكه‌لێوه، لانیكه‌م ٤١٠ كه‌س له توركییه به بیانووی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و هه‌واڵی پێوه‌ندیدار به بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
له‌م پێوه‌نده‌دا، وه‌زیری ناوخۆی توركییه باسی له شناسایی ٢ هه‌زار به‌كارهێنه‌ر كردووه كه به‌وته‌ی ناوبراو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پۆستی “هه‌ست هه‌ڵخرێنه‌یان” سه‌باره‌ت به كۆرۆنا بڵاوكردووه‌ته‌وه. شایانی باسه، ده‌وڵه‌تی توركییه به‌دوای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییانی كۆرۆنا، سه‌رجه‌م مه‌دره‌سه‌كان، كازینۆكان و باڕه‌كانی ته‌عتیل كردووه و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌چوونی نۆژی جومعه‌ی قه‌ده‌غه ڕاگه‌یاندووه. هاوكات سه‌رجه‌م كێبه‌ركێ وه‌رزشییه‌كان دواخراون و گشته ئاسمانییه‌كانیش هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ٢ هه‌زار و ٤٣٣ كه‌س له توركییه به ویرووسی كۆرۆنا گیرۆده بوون كه له‌م ژماره‌یه، ٥٥ كه‌س هه‌تا ئێستا گیانیان له‌ده‌ستداوه.