کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی ١٢ هاووڵاتی به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ

گیان له‌ده‌ست دان و برینداربوونی

گیان له‌ده‌ست دان و برینداربوونی

 

ڕۆژی یەکشەمە ١٦ی مانگی پووشپەڕ، بە هۆی لێكدانی دوو ماشێن لە ڕێگای پیرانشار ـــ نەغەدە، هاووڵاتییه‌ك گیانی لە دەستدا و ٤ هاووڵاتیی دیكه‌ش برینداربوون. هاوکات، به‌هۆی ڕووداوێكی دیكه‌ی هاتووچۆ له‌ سنووری بانه‌ ـــ سه‌قز ٧ هاووڵاتیی برینداربوون و دۆخی ژماره‌یه‌ك له‌ برینداره‌كان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه‌.

پێویسته‌ بوترێ، خراپی رێگا و بان و ناستاندارد بوونی ماشێنەکان و هه‌روه‌ها خێرایی زۆری شۆفیره‌كان، هۆکاری سه‌ره‌كیی ڕووداوەکانی هاتووچۆ دێنه‌ ئه‌ژمار.