به پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی ده‌نگی ئه‌مریكا، له ماوه‌ی یه‌ك دوو ڕۆژی ڕابردوودا ته‌رمی ٦٠ په‌ناخوازی خه‌ڵكی ئێتیوپی له كامیۆنێك له وڵاتی مۆزامبیك دۆزرایه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، مه‌ئموورانی خاڵێكی پشكنین له باكووری ڕۆژئاوای پارێزگای “تێ ته”، كامیۆنێكی بارهه‌ڵگریان له‌كاتی تێپه‌ڕبوون له سنووری وڵاتی مالاوی ڕاگرتووه كه ٧٤ په‌ناخوازی تێدابووه. له‌م ژماره‌یه ١٤ كه‌سیان له مردن ڕزگاریان بووه و ٦٠ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه، ئه‌م په‌ناخوازانه به‌نیاز بوون خۆیان بگه‌یه‌نه وڵاتی ئه‌فریقای باشوور كه به یه‌كێك له سه‌نعه‌تیترین وڵاتانی قارڕه‌ی ئه‌فریقا دێته ئه‌ژمار.