ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئاماری قوربانییانی مه‌سمووم بوونی به مه‌شرووبی ده‌ستكرد یاخود سه‌نعه‌تی له ئێران به‌رده‌وام له هه‌ڵكشاندایه و ژماره‌ی قوربانییان هه‌تا ئێستا بۆ ٢٥٠ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆیه‌وه مه‌سمووم بوون گه‌یشتووه‌ته هه‌زار و ٢٠٠ كه‌س.
له‌م پێوه‌نده‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئورژانسی ئۆستانی فارس، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند كه ٥٩٢ كه‌س به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌شرووبه مه‌سمووم بوون و ٧٢ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه. له ئۆستانی خوزستان لانیكه‌م ٧٠٠ كه‌س له نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی به‌سته‌ری كراون. هاوكات جێگری زانكۆی علووم پزیشكی یه‌زد ڕایگه‌یاندووه كه ٣٥ كه‌س مه‌سمووم بوون و پێنج لاوی ژێر ٣٠ ساڵ ته‌مه‌ن به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه، له ئۆستانه‌كانی تاران، ئه‌لبۆرز، ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، مازه‌نده‌ران، ئه‌رده‌بیل، ئیسفه‌هان، كۆهگیلویه و بۆیه‌ر ئه‌حمه‌د و كرماشان، حاڵه‌ته‌كانی مه‌سمووم بوون به‌م مه‌شرووبه تۆمار كراوه.