به پێی دوایین ئاماره‌كان، ژماره‌ی قوربانییانی ویرووسی كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان بۆ ٢٠ هه‌زار كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
به پێی ئاماره ڕه‌سمییه‌كان، هه‌تا ئێستا نزیكه‌ی ٤٥٠ هه‌زار كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌م ویرووسه تووشبون. له وڵاتی ئیتالیا ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦٨٣ كه‌س به‌م ویرووسه گیرۆده‌بوون و سه‌رجه‌م ٧ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س له ئیتالیا به ویرووسی نوێی كوڤیدی ١٩ گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌م ئاماره مهودوایهكی زۆری له‌گه‌ڵ ژماره‌ی قوربانییان له وڵاتانی دیكه هه‌یه. هاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئیسپانیا ڕاگه‌یاندووه كه له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٧٣٨ به كۆرۆنا تووشبون و كۆی گشتی قوربانییان له‌م وڵاته بۆ ٣ هه‌زار و ٤٠٠ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له وڵاتی فه‌ڕانسه، زیاتر له هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. كاربه‌ده‌ستێكی باڵای بێهداشت هوشداری داوه كه ئه‌م ڕێژه‌یه ده‌توانێ زیاتر بێ، چونكه ئه‌و هه‌زار و ١٠٠ كه‌سه‌ی كه تۆمار كراوه پێوه‌ندی به ئاماری نه‌خۆشخانه‌كانه كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.