ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی خاكه‌لێوه، له ئه‌نجامی هێرشی خۆكوژێك بۆ سه‌ر په‌رستگه‌ی سیكه‌كان له كابۆل، لانیكه‌م ٢٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٨ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاندووه كه دوای شه‌ش كاتژمێر تێكهه‌ڵچوون و كوژرانی هێرشبه‌ره‌كه، ئه‌م هێرشه كۆتایی پێ هاتووه. شایانی باسه، گرووپی ئیسلامیی داعش به‌رپرسایه‌تی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ. به پێی هه‌واڵێكی دیكه هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، له ئه‌نجامی هاویشتنی چه‌ند گولله هاوه‌ن بۆ وێلسوالی “ئێلاسای” له ویلایه‌تی كاپیسای، سێ كه‌سی مه‌ده‌نی و پۆلیسێك گیانیان له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه، ٢ منداڵیش له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه برینداربوون.