به پێی دوایین ئاماری بڵاوكراوه له لایه‌ن سه‌رچاوه ڕه‌سمییه‌كان، تا سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی خاكه‌لێوه، زیاتر له ٣٨١ هه‌زار كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان به ویرووسی كۆرۆنا تووشبون و نزیكه‌ی ١٨ هه‌زار كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی فه‌ڕانسه، ٢٤٠ كه‌س له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو به‌هۆی تووشبون به كوڤیدی ١٩ له‌م وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها زیاتر له ٢٢ هه‌زار به‌م ویرووسه گیرۆده بوون. له لایه‌كی دیكه‌وه ئاماره‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ٧٤٣ كه‌س به‌هۆی كۆرۆنا له ئیتالیا گیانیان له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه، زۆرترین ڕێژه‌ی قوربانییان له ئیتالیا تۆمار كراوه كه ژماره‌كه‌ی بۆ شه‌ش هه‌زار و ٨٢٠ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه. هاوكات كاربه‌ده‌ستانی بریتانیا ڕایانگه‌یاندووه كه ژماره‌ی قوربانییانی كۆرۆنا له‌م وڵاته بۆ ٤٢٢ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه. به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی بریتانیا، ٨٧ كه‌س له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، به‌هۆی تووشبونیان به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و ٤٢٧ كه‌سی دیكه‌ش به‌م ویرووسه تووشبون. له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئیسپانیا ڕایگه‌یاندووه كه له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ٥١٤ كه‌س به ویرووسی كۆرۆنا له‌م وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٢ هه‌زار و ٦٩٦ كه‌سیش تووشبون. هاوكات وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاندووه، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هەزار و ٧٦٢ کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون و ١٢٢ کەسیش بەهەمان هۆکار گیانیان لەدەستداوە. وەزارەتی تەندروستی ئێران هه‌روه‌ها رایگەیاند، کۆی گشتی توشبوون بۆ ٢٤ هەزار و ٨١١ کەس و گیان لەدەستدانیش بۆ هەزار و ٩٣٤ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه. راشیگەیاند، تا ئێستا هەشت هەزار و ٩٣١ کەس چاکبوونەتەوە.” ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، ڕێكخراوی بێهداشتی جیهانیی ڕایگه‌یاندبوو كه ئاماری قوربانییان و تووشبوان به كۆرۆنا له ئێران، ٥ به‌رابه‌ری ئه‌و ئاماره‌یه كه له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ.