پۆلیسی هێند ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی خاكه‌لێوه، هێرشی كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ناڕازییان له پێته‌ختی ئه‌م وڵاته كه له دژی یاسای هاووڵاتیی بوون هاتبوونه سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دابوو.
له‌سه‌ره‌تای مانگی دێسامبری ساڵی ٢٠١٩وه هه‌تا ئێستا به هه‌زاران هاووڵاتیی هێندی له ناڕه‌زایه‌تیی به چاكسازی له یاسای شارومه‌ندی كه ده‌بێته هۆی هه‌ڵاواردن له نێوان موسڵمانانی ئه‌م وڵاته، له گه‌ڕه‌كی “شاهین باغ” له دێهلی نه‌و ده‌ستیانداوه‌ته خۆپیشاندان. ئه‌م شوێنه بووه‌ته ناوه‌ندی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ یاسای هاووڵاتیی بوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته. به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز، ڕۆژی سێشه‌ممه پۆلیسی هێند به هێرش بۆ سه‌ر ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، داوایان له ناڕازییان كرد كه ئه‌م شوێنه به‌جێ هێڵن. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه ٩ كه‌س له ناڕازییان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.