لێكۆڵه‌ران ده‌ڵێن له‌وێوه كه كۆرۆنا به پێچه‌وانه‌ی ئانفۆڵانزای وه‌رزی بڵاوبوونه‌وه‌ی ژێنێتیكی خێرای نییه، ده‌كرێ واكسێنێك بۆ تووشبوان به‌م ویرووسه درووست بكرێ كه كاریگه‌ری زیاتری بێ.
“پیتێر تیلێن” پسپۆڕی ژێنێتیكی مۆلۆكولی له زانكۆی “جان هاپكینز” ده‌ڵێ: له ئێستادا له نێوان ویرووسی كۆرۆنا له چین و ئه‌مریكا، ته‌نیا چوار تا ١٠ جیاوازی هه‌یه. ناوبراو ده‌ڵێ: ئه‌م ڕێژه‌یه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ژێنێتیكی بۆ ویرووسێك كه به‌هۆیه‌وه ئه‌م هه‌موو مرۆڤه تووشی بوون، زۆر كه‌مه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ئه‌گه‌ر دوو ویرووسی ئانفۆڵانزا له یه‌ك خان دان بن، ده‌توانن هه‌ندێ له خانه‌كانی خۆیان تێكه‌ڵ كه‌ن و ساختارێكی نوێ پێك بێنن كه پێویستی به واكسێنی نوێ هه‌یه. به‌م جۆره، واكسێنێك كه بۆ كۆرۆنا درووست ده‌كرێ وه‌ك واكسێنی خۆلۆركه واته ئابله‌مۆرغان كاریگه‌رییه‌كی زیاتری ده‌بێ.