سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا بۆ بووژانه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی ئه‌م وڵاته، ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی خاكه‌لێوه سه‌رله‌نوێی سه‌هامی بازاڕی بوورس له ئه‌مریكا دابه‌زی.
ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌هامی “داوجۆنز” كه پێكهاتووه له سه‌هامی ٣٠ شیركه‌تی سه‌ره‌كی بوورسی نیۆیۆرك، لانیكه‌م یه‌ك له‌سه‌د سه‌هامه‌كه‌ی دابه‌زی. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا وێڕای ڕاگه‌یاندنی كڕینی بڕێكی زۆر به‌ڵگه‌ی ده‌وڵه‌تی قه‌رز، هه‌وڵی داوه كه پێش به زیان گه‌یاندنی جیدی به ئابووری ئه‌م وڵاته بگرێ. ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها له هه‌وڵێكی دیكه بێ وێنه‌دا، هه‌ستاوه به دانی وام به شیركه‌ته خسووسییه‌كان و ده‌وڵه‌تانی ئه‌یاله‌تی و مه‌حه‌للی. شایانی باسه، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له ئه‌مریكا، زۆربه‌ی شیركه‌ت و كارخانه‌كان ته‌عتیل كراون و به‌هۆیه‌وه به ملیۆن شوغڵ له‌ناو چووه و به‌راورد ده‌كرێ كه به هه‌زاران میلیارد دۆلار، زیان به ئابووری ئه‌م وڵاته بگات.