كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌كانی “هێپكۆ” و “ئه‌زه‌رئاب”ی ئه‌راك ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی خاكه‌لێوه، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ده‌زانین به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا هه‌ر جۆره كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌بێته هۆی مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانیان، به‌ڵام بۆ وه‌دیهاتنی موتاڵه‌باته‌كانیان و هه‌روه‌ها دابین كردنی هه‌زینه‌كانی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان، ناچارن ئه‌م مه‌ترسییه به گیان بكڕنه‌وه. ده‌شڵێن: سازمانی خسووسی سازی به‌ڵێنی پێ دابووین كه تا كۆتایی ساڵی ٩٨، سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانمان په‌رداخت بكرێ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٤ ڕۆژ به‌سه‌ر ساڵی نوێ دا، نه‌یانتوانیوه حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌ربگرن.