ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی خاكه‌لێوه، ده‌وڵه‌تی یونان ڕایگه‌یاندوو كه نزیكه‌ی ٢٠٠ په‌ناخوازی له دوورگه‌ی گه‌شتیاری “كیا” له ده‌ریای ئێژه به‌هۆی تووشبونیان به كۆرۆنا قه‌ره‌نتینه كردووه.
جێگری شاره‌داریی دوورگه‌ی كیا به هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه ٤ كه‌س له‌م په‌ناخوازانه كه ئه‌گه‌ری تووشبون به كۆرۆنایان تێدا به‌ده‌ی ده‌كرا، گوازتراونه‌ته‌وه بۆ ئاتێن و ئه‌وانی كه‌ش له هۆتێلێك له‌م دوورگه‌یه قه‌ره‌نتینه كراون. كاربه‌ده‌ستانی یونان ده‌ڵێن: ئه‌م په‌ناخوازانه به‌دوای ئه‌نجامی پشكنین بۆیان، ده‌گوازرێنه‌وه بۆ كه‌مپی مالاكاسا له ٤٠ كیلومیتری شاری ئاتێن پێته‌ختی یونان.