به پێی ڕاپۆرته‌كان، ژماره‌ی قوربانییانی ویرووسی كۆرۆنا له جیهان له ٣٠٠ هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕبووه و ئاماری قوربانییانی ئه‌م ویرووسه له سه‌رتاسه‌ری جیهان بۆ زیاتر له ١٣ هه‌زار كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٨٠٠ كەسى ديكە بە هۆی کۆرۆنا له ئیتالیا گيانيان لە دەستداوە و بەمەش ئاماری قوربانییان بۆ پێنج هەزار و ٤٧٦ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه. شایانی باسه، ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون بە ویرووسی كۆرۆنا، گەيشتووەتە ٥٩ هه‌زار و ١٣٨ كه‌س كه له‌م ژماره‌ه‌یه، پێنج هه‌زار و ٤٧٦ كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه و ٧ هه‌زار و ٢٤ كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش له ئیسپانیا زۆرترین ئاماری قوربانییان كوڤیدی ١٩ له‌م وڵاته تۆمار كرا. له‌م ڕۆژه‌دا، لانیكه‌م ٣٩٤ كه‌س به‌هۆی ئه‌م ویرووسه گیانیان له‌ده‌ستدا. به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، هه‌تا ئێستا زیاتر له هه‌زار و ٧٠٠ كه‌س له ئیسپانیا به‌هۆی تووشبون به ویرووسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه. له ئۆستڕالیاش، سینه‌ماكان، كازینۆكان، یانه‌كانی شه‌وانه، نادییه‌كان و هه‌روه‌ها په‌ره‌ستگه‌كان له‌ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه ته‌عتیل كراون. شایانی باسه، ژماره‌ی تووشبوان به ویرووسی كۆرۆنا له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو له‌م وڵاته به ڕاده‌یه‌كی زۆر چووه‌ته‌سه‌رێ و له ئێستادا ئاماری قوربانییان بۆ هه‌زار و ٣١٥ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.