هاوكات له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییانی كوڤیدی ١٩ له ئێران، ڕه‌وتی ده‌ستبه‌سه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌كردن له ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كان و چالاكانی بواری میدیایی له ئێران چووه‌ته‌سه‌رێ و له‌م پێوه‌نده‌دا كومیته‌ی پاراستنی ڕۆژنامه‌نووسان سه‌باره‌ت به پێكهێنانی ترس بۆ ڕۆژنامه‌نووسان، هوشداری داوه.
به پێ ئه‌م ڕاپۆرته، ته‌نیا له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، لانیكه‌م ١٥ كه‌س له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی پێوه‌ندیدار به قه‌یرانی كۆرۆنا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌ركرانانه له سێ ئۆستانی گیلان، ئیسه‌فهان و ئازه‌ربایجانی غه‌ربی به تۆمه‌تی “بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ” و “سووكایه‌تیی به كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم” ئه‌نجام دراوه. شایانی باسه، توندبوونه‌وه‌ی فه‌زای ئه‌منییه‌تی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی مه‌جازی و هوشداری دان به ڕۆژنامه‌نووسان به‌دوای ئه‌وه دێ كه ستادی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و هێزی ئینتزامی ڕژیم له‌ڕێگه‌ی فه‌رمانێك كه ڕۆژی ٢٢ی ڕه‌شه‌ممه له لایه‌ن خامه‌نییه ده‌ركراوه، ده‌ستیان كردووه به به‌ڕێوه‌بردنی ڕه‌زمایه‌شێكی سه‌رتاسه‌ری له ژێرناوی “به‌رگری بیۆلۆژیك”ی.