وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئیسپانیا ڕایگه‌یاندووه له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، زیاتر له ٣٢٤ كه‌س به‌هۆی تووشبوون به ویرووسی كۆرۆنا له‌م وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ٥ هه‌زار كه‌سی به‌م ویرووسه گیرۆده بوون.
وەزارەتی تەندروستی ئیسپانیا ڕۆژی شەممە ٢ی خاكه‌لێوه،بڵاوی کردەوە، کۆی گشتی ئەو کەسانەی بەهۆی ئه‌م ویرووسه‌وه گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە هه‌زار و ٣٢٦ کەس و ژمارەی توشبوانیش گەیشتوەتە ٢٤ هه‌زار و ٩٢٦ کەس لە سەرتاسەری ئیسپانیا. بەپێی راپۆرتە تەندروستییەکان زۆرترین ژمارەی تووشبوان و قوربانییانی ئه‌م ویرووسه لە شاری مادرید تۆمار كراوه. لەئێستادا ویرووسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەربڵاو لە وڵاتانی ئۆرووپایی تەشەنەی سەندووە و بەپێی راپۆرتی رێکخراوی تەندروستی جیهانیی، زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس لە ئۆرووپا هەڵگری ئه‌م ویرووسه‌ن.