به‌دوای تۆماركردنی سكاڵای سه‌دان پزیشك، په‌ره‌ستار و كادری ده‌رمانی و بێهداشتی له ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه، وه‌زیری بێهداشتی ئه‌م وڵاته ڕۆژی شه‌ممه ٢ی خاكه‌لێوه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ كه‌مبوونی ماسك به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.
له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا و هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی خێرای ویرووسی كۆرۆنا له فه‌ڕانسه و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییانی ئه‌م ویرووسه، ڕه‌خنه‌كان له ئاست كاركردی ده‌وڵه‌ت و به‌گشتی ده‌سه‌ڵاتدرانی فه‌ڕانسه به‌هۆی له‌ناوبردنی كانگای به‌رهه‌مهێنانی ستڕاتێژیكی ماسكی پزیشكی له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، په‌ره‌یسه‌ندووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه وه‌زیری بێهداشتی فه‌ڕانسه ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند كه ٢٥٠ ملیۆن ماسكیان كڕیوه بۆ ئه‌وه‌یكه ئه‌م كه‌مبوونه قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه، به‌ڵام نیگه‌رانییه‌كان و تووڕه‌یی جه‌ماوه‌ری له‌ئاست كاركردی ده‌وڵه‌ت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كانی ئه‌م وڵاته، به‌رده‌وامه.