کاربەدەستانی ئۆردۆن بە مەبەستی سنووردارکرنی هاتوچۆی ١٠ ملیۆن هاووڵاتی بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی ویرووسی کۆڕۆنا، هۆشداری قەدەغەکردنی هاتوچۆیان لە سەرانسەری ئهم وڵاته ڕاگەیاندووه.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ئهڕتهشی ئۆردۆن ڕۆژی شەممە ٢ی خاكهلێوه ڕایگەیاند: هەر کەسێک بڕیاری قەدەغەکردنەکە پێشێل بکات بۆ ماوەی یەک ساڵ زیندانی دەکرێت. هاوكات وەزیری داد “بەسام تەلهونی” بە کەناڵی دەنگوباسی ئەلمەملەکەی ئۆردۆنی “ڕاگەیاندووه: هەر کەسێک بڕیارەکە پێشێل بکات ئەوه خۆی توشی سزا دەکات. شایانی باسه، به هەزاران سەرباز لەسەر ڕێگە سەرەکی و گشتیەکاندا بڵاوەیان پێ کراوە. ئۆردۆن سنورەکانی وشکانی و ئاوی لەگەڵ وڵاتانی سوورییه، عێراق، میسر و ئیسرائیلدا داخستووه. هەروەها گەشتە ئاسمانییەکانیشی لە ڕۆژی سێشەممەوە بۆ کاتێکی نادیار ڕاگرتووە. ئهمه له كاتێكدایه كه وەزارەتی تەندروستی ئۆردۆن ڕۆژی هەینی ڕایگهیاندبوو: ٨٥ حاڵەتی توشبوو بە ویرووسی كۆرۆنا تۆمارکراوە. کاربەدەستانیش هۆشداری بەرزبونەوەی ڕێژەی تووشبوان دەدەن.