کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییان به‌هۆی كۆرۆنا له‌ ئێران

افزایش آمار مبتلایان به کرونا در ایران

افزایش آمار مبتلایان به کرونا در ایران

به‌ پێی دوایین ئاماری بڵاوكراوه‌ له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم و سه‌رچاوه‌كانی وه‌زاره‌تی بێهداشت، هه‌تا ئێستا ٤٦ هه‌زار و ٩٧٢ كه‌س به‌هۆی توشبوون به‌ ویرووسی كۆرۆنا به‌سته‌ری كراون و له‌ژێر چاودێری دان.

به‌ پێی ئه‌م ئاماره‌، هه‌روه‌ها ٢ هه‌زار و ٥١٦ كه‌س له‌ ٣١ ئۆستانی ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم هێشتا ئاماده‌ نین كه‌ ئاماری ده‌قیقی قوربانییان له‌ ئۆستانه‌كانی تاران و قۆم بڵاوكه‌نه‌وه‌. وه‌زاره‌تی بێهداشت هه‌روه‌ها ئاماری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ئۆستانه‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران به‌هۆی ویرووسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، جیای نه‌كردووه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌م وه‌زارتخانه‌یه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئاماری ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ پێی ئه‌رێنی بوونی تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ و كه‌سانێك كه‌ له‌ ڕابردوودا نه‌خۆشینیان بووته‌ ناویان تۆمار ناكرێ. به‌ پێی ڕاپۆرته‌ ناحوكمییه‌كان، ئاماره‌كان زۆر زیاتر له‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ڕژیمه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌.