كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی مه‌نته‌قه ٣ی به‌نده‌رعه‌باس، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌شه‌ممه بۆ چه‌نده‌مین جار له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٣ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، حه‌قی بیمه و هه‌روه‌ها جێژنانه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه واده و به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان ته‌نیا له ڕاده‌ی به‌ڵێندا ماوه‌ته‌وه ده‌ڵێن: پێشتریش چه‌ندین جار له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كانی ده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا نه‌یانتوانیوه حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌بگرن. ده‌شڵێن: له بارودۆخێكدا له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی هۆرمۆزگان ده‌ستیانداوه‌ته‌وه كۆبوونه‌وه كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا هه‌ر جۆره كۆبوونه‌وه‌یه‌ك مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ته‌ندرووستییان. ڕاشیانگه‌یاندووه كه كرێكاران ناچارن بۆ وه‌رگرتن حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ست بده‌نه كۆبوونه‌وه، چوونكه توانایی دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانیان نییه.