ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌شه‌ممه، ده‌وڵه‌تی چین ڕایگه‌یاند كه بۆ یه‌كه‌م جار له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، هیچ حاڵه‌تێكی نوێی گیرۆده‌بوو به ویرووسی كۆرۆنا له‌م وڵاته تۆمار نه‌كراوه.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ته‌نیا له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا یه‌ك حاڵه‌تی تووشبوو به ویرووسی كۆرۆنا له پارێزگای ووهان تۆمار كراوه. چین له كاتێكدا توانیویه‌تی ویرووسی كۆرۆنا كۆنتڕۆڵ بكات كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌م ویرووسه تووش بوون و ده‌چنه خاكی ئه‌م وڵاته ڕووی له زیاد بوونه و به‌جۆرێك كه ته‌نیا له ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ٣٤ كه‌س كه سه‌فه‌ریان كردووه بۆ چین، به‌م ویرووسه گیرۆده بوون.