ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌ممه، جارێكی دیكه‌ی لانیكه‌م سێ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س له كرێكارانی مه‌عده‌نه‌كانی فوولادی شاری سیرجان له ئوستانی كرمان له ناڕه‌زایه‌تیی به دانه‌خرانی شیركه‌ته‌كانی فولاد و مه‌عده‌ن به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویروسی كۆرۆنا، كۆبوونه‌وه و مانیان گرت.
كرێكاران ڵه ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد به نوسراوه‌ی:”مۆعامله خوێنی كرێكاران له‌گه‌ڵ به‌ردی مه‌عده‌ن”، خوازیاری داخرانی ئه‌م معده‌نانه بوون. ئه‌وان ده‌ڵێن، له كاتێك دا كه ویروسی كۆرۆنا به تووندی له كاتی په‌ره‌سه‌ندن دایه، كارفه‌رمای ئه‌م مه‌عده‌نانه به بێ بوونی ئیمكاناتی پێش‌گرتن له‌م ویروسه، كرێكاران مه‌جبور ده‌كه‌ن كار بكه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان له كاتی نه‌هاتنیان بۆ سه‌ر كار كردووه.