کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئاگرتێبه‌ردانی له‌وه‌رگه‌كانی گوندی گه‌زنه‌ی چه‌مشار

ئاگرتێبه‌ردانی سرووشتی چه‌مشار

ئاگرتێبه‌ردانی سرووشتی چه‌مشار

 

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ زیاتر لە چەند هێکتار لە لەوەڕگەکانی گوندی گەزنەی چەمشاری سنە، ئاگری تێبەردراوه‌.

ڕۆژی هەینی ١٤ی مانگی پووشپەڕ، لەوەڕگە و پووش و پاوەنی سروشتی گوندی “گەزنە”ی سەر بە چەمشاری سنە، ئاگری تێبەردرا و بەو بۆنەوە ڕوبەرێکی به‌رفراوان لە پووش و پاوان و لەوەڕگەکانی “سیدۆڵە و سەرکەنە” سووتاون. پێویسته‌ ئاماژه‌ بكرێت كه‌ هەر چەند بەرپرسایەتیی پاراستنی دارستان و لەوەڕگەکان لە ئەستۆی ناوەندە حکوومەتییەکانی وەک: ئیدارەی ژینگەپارێزی، جەنگەڵبانی و ئیدارەی ئاگرکۆژێنەوەیەیە، بەڵام لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، هاووڵاتییان و چالاکانی بواری ژینگەپارێزی و خەڵکی گوندەکان، بە شێوەی خۆڕسک هەوڵی کۆژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن.