كرێكارانی مه‌عده‌نی فوولادی سیرجان له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی ڕه‌شه‌ممه‌وه هه‌تا ئێستا له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه.
به‌وته‌ی ئه‌م كرێكارانه كه ژماره‌یان ٣ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س ده‌بێ، سه‌ره‌ڕای ته‌عتیل كردنی مه‌عده‌ن به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا و نزیك بوونه‌وه له سه‌ری ساڵی نوێ، كارفه‌رما خۆ له په‌رداخت كردنی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراویان ده‌بوێرێت. ده‌شڵێن: له هه‌ندێ له شیركه‌ته‌كانی سه‌نایعی فوولاد له‌وانه، ئارمان گه‌وهه‌ر، گه‌وهه‌ر زه‌مین و نێگین په‌رته‌و كه ژێرمه‌جمووعه‌ی شیركه‌تی فوولادی گه‌ول گۆهه‌ری سیرجانن، كرێكاره‌كانی به بێ هیچ ئیمكاناتێكی بێهداشتی وه‌ك ماسك، ده‌ستكێش یاخود مه‌وادی پاك كه‌ره‌وه كار ده‌كه‌ن.