
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ١٢٨ به‌ندكراو له به‌نده‌كانی ١، ٢، ٣ و ٤ی ساڵۆنی قه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی ئێوین له ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌ممه‌وه، له ناڕه‌زایه‌تیی به مه‌ترسی تووشبوونیان به ویرووسی كۆرۆنا و نه‌ناردنه‌وه‌یان بۆ مه‌ره‌خه‌سی و هه‌روه‌ها له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ناله‌باری بێهداشت و غه‌زا له‌م زیندانه مانیان له خواردن گرتووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، مانگرتنی ئه‌م به‌ندكراوانه به‌هۆكاری جۆراوجۆر له‌وانه، پێنه‌دانی مه‌ره‌خه‌سی به به‌ندكراوانی سیاسیی به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له ئێران، بیلاته‌كلیفی و پێش‌گرتن به ئازادكردنی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر به قه‌راری وه‌سیقه‌یه. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، سه‌رۆكی ناوه‌ندی قه‌زایی ڕژیم له‌ڕێگه‌ی به‌خشنامه‌یه‌ك له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ئه‌مساڵ، چه‌ندین مه‌رجی بۆ ناردنه‌وه‌ی به‌ندكراوان بۆ مه‌ره‌خه‌سی دانابوو.
