به پێی لێداوانه‌كانی جێگری ده‌رمانی زانكۆی علووم پزیشكی ئه‌رده‌بیل، له سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌شه‌ممه‌وه هه‌تا ئێستا، ٢٠٠ كه‌س به‌هۆی به‌كارهێنانی مه‌شرووبی ساخته ڕه‌وانه نه‌خۆشخانه كراون كه له‌م ژماره‌یه ١٩ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌تا ئێستا له چه‌ندین ئۆستانی ئێران، ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییان به‌هۆی به‌كارهێنانی مه‌شرووبی ساخته مه‌سمووم بوون و ژماره‌یه‌كی زۆریش گیانیان له‌ده‌ستداوه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی نه‌خۆشخانه له شاره‌كانی ئێران، ژماره‌یه‌كی زۆریش به‌هۆی به‌كارهێنانی مه‌شرووبی ساخته، كوێربوون یاخود چوونه‌ته كۆماوه. شایانی باسه، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، ته‌نیا له شاری ئه‌هواز و شاره‌كانی ده‌ورووبه‌ری، زیاتر له ٦٠٠ كه‌س به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی مه‌شرووبی ساخته مه‌سمووم بوون.