ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌ممه، كرێكارانی دوو شیركه‌ت “ئه‌زه‌رئاب و هێپكۆ”ی ئه‌راك له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كارفه‌رمای كارخانه‌كانی هێپكۆ و ئه‌زه‌رئاب بۆ پێش‌گرتن له په‌ره‌سه‌ندنی ویرووسی كۆرۆنا به شێوه‌ی كاتی ئه‌م كارخانانه‌یان ته‌عتیل كردووه و كرێكاره‌كانیان به بێ حه‌قده‌ست ناردووه‌ته‌وه بۆ ماڵێ. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: ئێستا كه كارخانه‌كان ته‌عتیل كراون و سه‌رجه‌میان بێكارن ده‌بێ حه‌قده‌سته‌كانیان تا به‌ر له سه‌ری ساڵی نوێ په‌رداخت بكرێت. شایانی باسه، پێشتر كرێكارانی هێپكۆ له‌ئاست نه‌بوونی ئیمكاناتی بێهداشتی و پێشگیرانه بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا له شوێنی كار ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیبوو و خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌ستی مانگه‌كاانی ڕێبه‌ندان و ڕه‌شه‌ممه‌یان ببوون.