ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌یه‌ك له په‌ناخوازان له سنووری توركییه و یونان ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌ممه، له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی ناله‌باریان، لێوی خۆیان دووریوه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به ده‌یان هه‌زار په‌ناخواز له سنووره‌كانی یونان و توركییه گیریان خواردووه و ده‌وڵه‌تی توركییه به پڕوپاگه‌نده په‌ناخوازانی ناچار كردووه بچن بۆ یونان، ئێستا سنووره‌كانی داخستووه و پێشی به چوونی ئه‌وان بۆ یونان گرتووه و ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان پێ نادات. شایانی باسه، په‌ناخوازانی ئاواره له‌گه‌ڵ برسییه‌تی، سه‌رما و نه‌بوونی هه‌رجۆره پێداویستییه‌كانی ژیان به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.