ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له كرێكاران و كارمه‌ندانی ڕێگای ئاسنی شاری مه‌شهه‌د له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئیمكاناتی پێش‌گرتن له ویروسی كۆرۆنا بۆ چه‌ندمین جار كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه، سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویروسی كۆرۆنا ئۆتوبووسرانی و قه‌تار شاری داخراون به‌ڵام هه‌روه‌ها له شاره‌كانی دیكه هاتنه‌ناو و ڕویشتنی قه‌تاره‌كان ده‌بینڕێت. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن، به هۆی قازانج په‌ره‌ستی به‌شێك له شیركه‌ته‌كانی هێڵی ئاسن، ئه‌وان ده‌بێ به بێ بوونی ئیمكاناتی پێش‌گرتن درێژه به كاره‌كانیان بده‌ن. به وته‌ی كرێكاران، له حالێكدا كه ته‌نیا چه‌ن ڕۆژ تا ساڵی نوێ ماوه‌ته‌وه، شیركه‌ته‌ی كه‌ویر واگن ڕایگه‌یاندووه، به هۆی ئه‌وه‌كه قه‌تاره‌كان ڕاگیڕاون، جێژنانه و حقووقی مانگی ڕه‌شه‌ممه په‌رداخت ناكرێت.