ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شیركه‌تی حه‌فاری شوماڵ له ناڕه‌زایه‌تیی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ساعه‌ت كارییان هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ویروسی كۆرۆنا له شوێنی كاره‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكاران ده‌ڵێن، ئه‌م شیركه‌ته له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یندراوێكدا باسی له‌وه كردووه كه هه‌موو كرێكارانی شاغڵ له سه‌ر ده‌كه‌ڵه‌كانی حه‌فاری حه‌قی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ماڵه‌وه نیه و ده‌بێ مانگێك و یان زۆرتر كاری ئه‌م شیركه‌ته به‌ڕێوه‌ببه‌ن. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه به مه‌به‌ستی پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ویروسی كۆرۆنا خوازیاری ڕاگرتنی كاتی كاره‌كانیان بوون.