
ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كرێكارانی مێترۆی تاران له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان له ژێر پردی كالێج، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه و مانگرتن.
ناڕازیان كه له ڕووبه‌ڕووی بینای ناوه‌ندی مێترۆ، هه‌ڵكه‌وتوو له پردی كالێجی تاران كۆببوونه‌وه به وتنه‌ی درووشم خوازیاری وه‌رگرتنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون. كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه كه له سه‌روبه‌ندی ساڵی نوێ‌دا، نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كان تووشی كێشه و گرفتی زۆری كردوون و ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه زۆر جار به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه ویرووسی كڕۆناوه ناچار ده‌بن كاره‌كه‌یان ته‌عتیل بكه‌ن و له ماڵه‌وه بمێننه‌وه.
