
سه‌رله به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی ڕه‌شه‌ممه، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی شووشه‌ی قه‌زوێن، له ناڕه‌زایه‌تیی به نهگرتنهبهرێ ڕێكاری جیدی بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی كارخانه‌ی شووشه‌ی قه‌زوێن له ٢٥ كیلومیتری جاده‌ی تاكستان بۆ ئه‌بهه‌ر، به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئاوایی فارسجین، له‌ئاست نهگرتنهبهرێ ڕێكاری جیدی بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه، له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسه، به‌جێگه‌ی ته‌عتیل كردنی كاتی شیركه‌ت و گرتنه‌به‌ری ڕێكاری پێویست له‌مباره‌وه، ئه‌م شیركه‌ته هه‌روا درێژه‌ی به چالاكییه‌كانی ده‌دا و هاتووچۆی كرێكاره‌كانیش به ئۆتوبووس ئه‌نجام ده‌درێ كه ئه‌مه خۆی مه‌ترسییه بۆ سه‌ر گیانیان.
