
ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی ڕه‌شه‌ممه، كرێكارانی كوره‌خانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاری تاران به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، خوازیاری ته‌عتیل كرانی شوێنی كاره‌كانیان بوون.
به‌وته‌ی ناڕازییان، كرێكارانی ئه‌م ناوه‌ندانه كه له شار و ئاواییه‌كانه‌وه دێنه ئه‌م كوره‌خانانه و به‌رده‌وام له هاتووچۆدان، ئه‌گه‌ری هه‌یه كه هه‌ڵگری ئه‌م ویرووسه بن. ده‌شڵێن، جگه له كرێكاران، ده‌یان منداڵیش له‌م كوره‌خانانه كار ده‌كه‌ن كه مه‌ترسی تووشبوون به‌م ویرووسهیان له‌سه‌ره. هاوكات ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌حاڵێكدا كه ئیداره‌ی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و بازه‌رگانی له شاری بۆكان حه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ڕێگه‌ی به‌یانییه‌كه‌وه ڕایگه‌یاندووه كه كار له كوره‌خانه‌كانی ئه‌مشاره به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا تا دوایین كات قه‌دغه‌یه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی كوره‌خانه‌كان ڕایانگه‌یاندووه كه كوره‌خانه‌كان هه‌روا درێژه به چالاكییه‌كانیان ده‌ده‌ن.
