به‌دوای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان له سه‌رتاسه‌ری جیهان، زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كان ڕێكاری جیدی و توندیان بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا له سنووره‌كان گرتووه‌ته به‌ر، به‌جۆرێك كه زۆربه‌ی شاره‌كان ته‌عتیل كراون.
ڕۆژی شه‌ممه ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه بڕیاری ته‌عتیل كردنی سه‌رجه‌م ڕێستوورانه‌كان، باڕه‌كان، سینه‌ماكان و یانه‌كانی شه‌وانه‌ی ده‌ركردووه، به‌ڵام ڕێگه به چالاكی شوێنه‌كانی دیكه له‌وانه، فرۆشگا‌كان، ده‌رمانگاكان و بانكه‌كان دراوه. هه‌روه‌ها جه‌معییه‌تی ٤٦ ملیۆنی ئیسپانیاش قه‌ره‌نتینه كراون. ڕۆژی هه‌ینیش ده‌وڵه‌تی ئیتالیا باسی له گیان له‌ده‌ستدانی ١٧٥ حاڵه‌تی تووشبوو به كۆرۆنای له‌م وڵاته‌ی ڕاگه‌یاندبوو. له ئیسپانیاش ٦٣ كه‌س به‌م ویرووسه گیانیان له‌ده‌ستداوه. هاوكات وڵاتانی ئۆرووپایی له‌وانه له‌هێستان، نۆروێژ و ڕووسییه سنووره‌كانیان به‌ستووه. له دانماڕك و كۆماری چێكش، ڕێكاری جێدی له سنووره‌كان گیراوه‌ته به‌ر. شایانی باسه، به هه‌زاران گه‌شتی ئاسمانی هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه و هه‌ندێ له فڕۆكه‌خانه‌یش داخراون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مریكا جگه له هاووڵاتییانی خۆی، سه‌فه‌ری هاووڵاتییانی سه‌رجه‌م وڵاتانی ئۆرووپایی بۆ ئه‌م وڵاته ڕاگرتووه. به پێی دوایین زانیارییه‌كان، ژماره‌ی تووشبووان به ویرووسی كۆرۆنا له ١٣٧ وڵاتی جیهان بۆ ١٥١ هه‌زار و ٧٦٠ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و له‌و ژماره‌یه، ٥ هه‌زار و ٧٦٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.