کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
بابه‌تی گه‌یشتووجیهانهه‌واڵه‌کان

خنكانی ١٣ كۆچبه‌ر له‌ لێوارئاوه‌كانی باشووری توونێس

خنكانی ١٣ كۆچبه‌ر له‌ لێوارئاوه‌كانی باشووری توونێس

خنكانی ١٣ كۆچبه‌ر له‌ لێوارئاوه‌كانی باشووری توونێس

 

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ لە لێوارئاوه‌كانی باشووری وڵاتی تونس تەرمی ١٣ کۆچبەری نایاسایی دۆزرایەوە کە سێ كه‌سیان ژن بوون.

“مونجی سەلیم” سەرۆکی لقی مانگی سووری توونێس، لە لێدوانێکیدا رایگەیاندووە، “تیمەکانی ئاسایشی لێوارئاوه‌كان تەرمی سێ کەسیان لە ناوچەی قەتیف سەر بە شاری بن غەردنان و تەرمی نۆ کەسی دیكه‌یان لە ناوچەی ئاغیری دوورگەی جەربە و تەرمی ژنێكیشیان لە لێوارئاوه‌كانی شاری جەرجیس کە سەرجەمیان کۆچبەری نایاسایی بوون دۆزیوەتەوە”. ناوبراو راشیگەیاندووە، تەرمی ئەو کەسانەی دۆزراونەتەوە بەرەگەز ئەفریقایی بوون و ئەگەری ئەوە ھەیە کە ئەو تەرمانە ھی ئەو بەلەمە بن کە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە لێوارئاوه‌كانی توونێس نقوم ببوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بەلەمێکی هه‌ڵگری ٨٦ کۆچبەری نایاسایی، لە لێوارئاوه‌كانی توونێس ژێرئاو كه‌وت و به‌هۆیه‌وه‌ ٨١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.