
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ٩٧ كه‌سی دیكه له ئێران به‌هۆی تووشبوون به ویرووسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌مه‌ش ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌م ویرووسه گه‌یشتووه‌ته ٦١١ كه‌س.
كیانوش جه‌هانپور به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، به تێلوێزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێرانی راگه‌یاندووه كه له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌ی ٩٧ كه‌سی دیكه به‌هۆی ویرووسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه. به‌مه‌ش ژماره‌ی قوربانییان گه‌یشتووه‌ته ٦١١ كه‌س. هه‌روه‌ها ژماره‌ی تووشبووانیش به‌م ویرووسه هه‌زار و ٣٦٥ كه‌س زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته ١٢ هه‌زار و ٧٢٩ حاڵه‌تی تۆماركراو. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه ئاماره نافه‌رمییه‌كان باس گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له ٢ هه‌زار و ٩٠٠ كه‌س له ئێران ده‌كه‌ن.
