کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دۆزرانه‌وه‌ی ته‌رمی حه‌وت كۆچبه‌ر له‌ سنووره‌كانی ئێران

دۆزرانه‌وه‌ی ته‌رمی حه‌وت كۆچبه‌ر له‌ سنووره‌كانی ئێران

دۆزرانه‌وه‌ی ته‌رمی حه‌وت كۆچبه‌ر له‌ سنووره‌كانی ئێران

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ته‌رمی حه‌وت کۆچبەر له‌ گوندێکی شارۆچكه‌ی چاڵدێران سه‌ر به‌ پارێزگای وان، له‌ نزیك سنوری ئێران دۆزرانه‌وه‌ .

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، تیمه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ته‌رمی حه‌وت کۆچبەریان له‌ نزیك سنووری ئێران له‌ گوندێکی شارۆچكه‌ی چاڵدێران دۆزیوه‌ته‌وه‌‌ كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ وه‌رزی زستاندا دوای ئه‌وه‌ی سنورییان بڕیووه‌ له‌ سه‌رما ره‌قبوونه‌ته‌وه‌ و گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. شایانی باسه‌، دوای توانه‌وه‌ی به‌فر له‌ ناوچه‌كه‌، ته‌رمه‌كان ده‌ركه‌وتوون و ئەو کەسانەی بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستداوە خه‌ڵكی، ئه‌فغانستان، پاكستان و سوورییه‌ بوون كه‌ به‌مه‌به‌ستی توێكاریی ته‌رمه‌كانیان ره‌وانه‌ی دامه‌زراوه‌ی پزیشكی دادوه‌ریی وان كراون. ئەمەش لە کاتێکدایە،  خاکی توركییه‌ لەلایەن کۆچبەرانەوە وەک تونێلێک بۆ گەیشتن بە ئۆرووپا بەکاردەهێندرێت و لە نوێترین هەڵوێستیشدا، ده‌وڵه‌تی توركییه‌ دەرگای بۆ کچبەران ئاواڵاکردووە  کە ڕووبکەنەوە خاكی یه‌كێتیی ئۆرووپا.