
دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئوستانی تاران، “شیما بابایی، داریوش زند ئابدار، سه‌عید سه‌یفی جه‌هان، بهنام موسیوند، شقایهق مه‌حكی، مۆژگان له‌علی و سه‌عید ئێقبالی” به تومه‌تی كۆبوونه‌وه و ته‌بانی له دژی ئه‌منییه‌تی وڵات، هه‌ركامیان به ٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و هه‌روه‌ها به تومه‌تی چالاكی ته‌بلیغی له دژی نیزام به یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرد.
ئه‌م كه‌سانه پێشتر له قوناغی یه‌كه‌م دا له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه له لایه‌ن دادگای ڕژیم له‌مشاره، له كۆی به ٥٤ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوون. ئه‌م چالاكانه له ڕێكه‌وتی ١٢ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ٩٦ له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی ئێران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.
